دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک خەرج دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک خەرج دەکرێت

دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک خەرج دەکرێت

نیسان 3, 2023 21:49
دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک خەرج دەکرێت
0

لایک

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆک لە شاری هەولێر.


بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رۆژی 28/3/2023 بڕیاری داوە بە خەرجكردنی ئەو گوژمەیە كە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆک لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک كە نزیكەی 18 هەزار پارچە زەوی دەبن، ‏لە بەشی رۆژهەڵاتی هەولێر‌ و لە نزیك رێگەی كەسنەزانە، ماوەی چەند ساڵێکە دابەشکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاریی تەواویان بۆ دابین نەکراوە. 

En az 10 karakter gerekli