ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە

ئایار 3, 2023 10:40
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە
0

لایک

دوای سێجار لە دواخستنی، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆببێتەوە و چاوەڕوانیشدەکرێت لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، بڕیارێک دەربکات.
 
بەگوێرەی خشتەی کاری کاری دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی، لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە، سەرجەم سکاڵاکارانیش ئامادەی دانیشتنەکە دەبن، چاوەڕواندەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە دەربچێت.

دوایانجار کە دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەنجامدرا، 7ی (شوبات/2)ی ئەمساڵ بوو، بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ 3ی (ئایار/5)ی 2023 دواخست.

سکاڵاکە لەلایەن سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، کاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق سەرەڕای ئەرکەکەی تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا هاتوە، “داوا دەکەین لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایە هەڵبوەشێنرێتەوە کە لە 10ی (ئەیلول/9)ی 2022 لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دەرچوە کە یاسای درێژەدانە بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بەپێی ئەو یاسایەش ماوەی پەرلەمان درێژکرایەوە بۆ ماوەی ساڵێکی تر، لەکاتێکدا ئەو یاسایە ناکۆکە لەگەڵ مادەکانی (5 و 20)ی دەستور، جگە لەوەی ئەو مافە دەستورییە زەوت دەکات کە لە مادەی (51)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی 1992 ئاماژەی پێکراوە”.

رۆژی 15ی (کانونی دوەم/1)ی 2023 دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراقی بۆ رۆژی 31ی (کانونی دوەم/1) دواخست، ئەوکاتیش بەهۆی ئامادەنەبونی پارێزەرانی تۆمەتبار و خراپی کەشوهەوا و تەواو نەبوونی وردبینییەکانی دادگا لە سکاڵاکە.

En az 10 karakter gerekli