دوای پێشوازیی لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی، سروودی نیشتمانیی عێراق و قەتەر لێدرا و پاشان پاسەوانی شەرەف پشکێنرا.
دواتر هەردوو سەرکردە چوونە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان.
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری قەتەر سەرۆکایەتی شاندەکانی هەردوو وڵات بکەن و لەمیانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆی فراوان سەبارەت بەپرسە هاوبەشەکان بکەن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کۆمەڵێک بوار و کەرتدا واژوو بکرێت.