وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان له كه‌ركوک ده‌ستگیركردووه، كه هه‌وڵیداوه زیاتر له 116 هه‌زار دۆلار به‌قاچاغ بباته ده‌ره‌وە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 شوباتی 2023 له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، “فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوک، له یه‌كێک له بازگه‌كان له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیاندا، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه بڕی 116 هه‌زار و 337 دۆلاری پێبووه و ویستویه‌تی به‌قاچاغ بیباته ده‌ره‌وه.
له به‌یاننامه‌كەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، تۆمهتبارهكهیان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه، بۆ ته‌واو كردنی رێكاره یاساییه‌كان و سزادانی.
