ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18ـی حوزەیرانی 2022 لە هەولێر (ئەربیل) ئاگر له شوقه‌كانی MRF كه‌وته‌وه و کەسێک گیانی لەدەستدا.

كاتژمێر 5:30ـی ئێواره ئاگر له نهۆمی 18ـی شوقه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئێم ئاڕ ئێف له كه‌وته‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری.
دوای ئەوەی ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکرا، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لەو رووداوە ئافرەتێکی گەنج کە هاووڵاتییەکی سوورییە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت، کارمەندی رێستورانتە گیانی لەدەستداوە”.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شووقه‌كان تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستی چارەسەرییان بۆکرا.