بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، لەبارەى نوێكردنەوەی ساڵانەو مۆڵەتی شۆفێری پێویستە لەومەودوا هەر كەسێک بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت و رێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات.
بەپێى نوسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ، لەحاڵەتى ئامادەنەبوومى ئەو کەسەى ساڵانەکەى بەناوەوەیە، پێویستە كەسێكی رێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەپێى بڕیارەکە، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.