تاوانبارێک دوای چوار ساڵ لە کوشتنی کەسێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تاوانبارێک دوای چوار ساڵ لە کوشتنی کەسێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیردەکرێت

تاوانبارێک دوای چوار ساڵ لە کوشتنی کەسێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
تاوانبارێک دوای چوار ساڵ لە کوشتنی کەسێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیردەکرێت
0

لایک

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تاوانبارێک داوە کە هەوڵی کوشتنی کەسێکی داوە و پێشتریش فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:

رۆژی ٩ / ٤ / ٢٠١٨ ھاووڵاتی (جەزا ئەحمەد سەعید ) لەلایەن تاوانبار ( ئیدریس ئیبراھیم صابر كەریم ) لەبەردەم تەلاری سالم لە شەقامی سالم لە شارى سليمانى بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەدەست ھێزە ئەمنییەکان ھەڵدێت بۆ وڵاتی تورکیا ، لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرتی رزگاری بەپێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.

سەرەڕای خۆبەدەستەوەنەدانی و ھەڵھاتنی لە یاسا و پەند وەرنەگرتنی لە تاوانەکەی، بە مەرامی ئەنجامدانی تاوانێکی تری کوشتن بە پاسپۆرتێکی ساختەی عێراقی خۆی دەگەیەنێتە کۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژی ١٣ / ١٠ / ٢٠٢٢ بە قاچاغ دەگەڕێتەوە سلێمانی و پیلان دادەنێت بۆ کوشتنی ھاووڵاتی ( ب ، ئ ).

پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەم کەیسە ھێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی تاوانبار خرایە ژێر
چاودێری و لە رۆژی ١٤ / ١٠ /٢٠٢٢ لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی
تر دەچێتە بەردەم دوکانی کەسی مەبەستی بۆ ئەنجامدانی تاوانەکەی بەڵام لەلایەن ھێزەکانمانەوە دەستگیرکرا سەرەڕای ئەوەی رووبەڕووی تیمەکەی ئاسایش بوووە، سەرئەنجام قۆڵبەستکراو لەگەڵ تۆمەتبارانی تری پەیوەست بەم رووداوە رادەستی یاسا کرا تا ئەم کەیسە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
١٨ / ١٠ / ٢٠٢٢