ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر(ئەربیل) دەکات و رایدەگەیەنێت، ئامانج لە دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ئازادی لە ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:
“ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە درەنگانی شەوی رابردوو کرایەسەر هەولێر. ئەمە هێرشێکی تیرۆریستییە. بەڵام زیاد لە تیرۆر دەستێکی سیاسی لەدواوەیە. ئامانج لە دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ئازادی لە ناوچەکە، هەولێر و عێراق بە گشتی. کە ئەمە خاڵێکی گرنگە پێویستە درکی پێبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارانی رووداوەکە دەخوازم”.