یەکەم لێدوانی سەدر بۆ حکومەتەکەی سوودانی

یەکەم لێدوانی سەدر بۆ حکومەتەکەی سوودانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
یەکەم لێدوانی سەدر بۆ حکومەتەکەی سوودانی
0

لایک

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا، “دەستەی کەلەپوری شەهید سەدر”ی باوکی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە عێراق بەشداری نەکات. دەشڵێت، “بەهۆی ئەوەوەیە حکومەتی ئێستا سەرپەرشتی پێشانگاکە دەکات”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە فرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر “دەستەی کەلەپووری شەهید محەمەد سەدر” نابێت ئەمساڵ بەشداری بکات لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە عێراق لەئەمساڵدا لەلایەن حکومەتی ئێستاوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، موقتەدا سەدر رایگەیاند، حکومەتێکی نیشتیمانی بێ بەشداریپێکردنی هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێکدەهێنێت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو هێزانە و سەرکردەکانیان لە گەندەڵی و کوشتنی هاووڵاتی عێراقی تێوەگلان و تۆمەتبارن.