کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی خۆڵبارین دەخاتە روو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی خۆڵبارین دەخاتە روو

کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی خۆڵبارین دەخاتە روو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی خۆڵبارین دەخاتە روو
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ئاستی خۆڵبارین كه‌متر ده‌بێت و مه‌ودای بینینی له‌نێوان 2-5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و خۆلێكی سوك.
هاوکات ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق کەشووهەوای رۆژانی داهاتووی عێراقی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سبەی چوارشەممە شەپۆڵێکی نوێی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات.