کۆنسوڵی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، مه‌ولوود یاقووت بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی پێنج هاووڵاتییەکەی دانیشتووی دهۆک کە لە شاری ماردین کوژران، سەردانی ماڵی قوربانییەکانی كرد.
دواى پرسه‌كه، پارێزگارى دهۆک بۆ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن ئاماژه به‌وه‌كرد، كه کۆنسوڵی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر ئه‌مرۆ به‌شداریى له پرسه‌ى پێنج هاووڵاتییەکەی دانیشتووی دهۆک كرد کە لە ماردین کوژران و گوتى: “داواكارى كه‌سوكارى قوربانييه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌يه كه تاوانبارانی رووداوه‌كه بگه‌نه سزاى خۆيان و ده‌مانه‌وێت بزانين هۆى ئه‌و رووداوه چى بووه، به دروستى بۆمان دياربێت بۆچى ئه‌م تاوانه ده‌رحه‌ق ئه‌م هاووڵاتييانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه، هه‌ر كه‌سێک ده‌ستى له رووداوه‌كه‌دا هه‌بێت ئاشكرا بكرێت، چونكه ته‌نها تاوانبارێک نه‌بووه، به‌لكو ئۆتومبێل به چه‌ند تاوانباره‌وه چووه‌تە سه‌ر رێگاى پێنج هاووڵاتيیهكهى دهۆک و كوشتيانن”.
حه‌ربى جهلالهددين رێكانى براى مه‌لا ئه‌حمه‌د كه له رووداوه‌كه‌دا بووه قوربانى، بەمیدیاکانی راگەیاند: “کۆنسوڵی تورکیا له هه‌ولێر ئه‌مرۆ هاوخه‌مى خۆيانی گهيانده كه‌سوكارى قوربانييه‌كان و داكۆكيان له‌و رێكارانه كرد كه به‌رامبه‌ر تاوانباران گرتوويانهتە به‌ر و تاوانباران ده‌ستگيركراون و دڵنیاییان دایە ئێمە كه تاوانباران ده‌گه‌نه سزاى خۆيان، ئێمه‌ش ده‌مانويست ئه‌و پهيامه بگهيێنينه كۆنسوڵى گشتیی توركيا كه راستى رووداوه‌كه بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت و ئه‌وانه‌ى له‌و رووداوه‌دا تێوه‌گڵاون، ئاشكرا بكرێن”.
بەرەبەیانی رۆژی 19ی کانوونی دووەمی 2023 لە ناوچەی یەنیکۆی رێگای ئارتوکڵو-نسێبین لە پارێزگای ماردین، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، هێرشی چەکداریی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی پارێزگای دهۆک بوو و پێنج كه‌س كه خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆک بوون، كوژران.