سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه (27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022).
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق)، (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان) ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه: له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایه‌ك ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ن:
1 – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3 – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).