وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییەکان و بەرژەوەندی گشتی، وەزارەتەکەیان لایەنی پەیوەندیداری ئەو کەرتەیە. بۆیە پێویست دەکات لایەنی ئەمنی رێگری بکەن لە قاچاغی کاڵا خۆراکییەکان و لە نێویشیاندا بەرووبوومی پەلەوەری.
ئەوەش هاتووە، رێگە نادرێت بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمەوە هاوردەی پارێزگاکانی عێراق بکرێن، کە وەزارەتی کشتوکاڵ بەرهەمەکانی دیاریکردووە و بریتین لە ( هێلکەی خواردن، هێلکەی ترووکاندن، مریشکی زیندوو، مریشکی سەربڕاو یاخود بەستوو یاخود گۆشتی مریشك، جووجەڵەی تەمەن یەک رۆژە بە مەبەستی پەروەردەکردن و بەرهەمەکانی دیکەی مریشک).
نووسینگەی وەزیری کشتوکاڵ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هەر بارهەڵگرێک پێشێلکاری ئەو بڕیارە بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.