وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک بڵاودەکاتەوە

سزای ئەو سەرپێچیکارانە دەدرێت کە دەستکاری پێوەری زیرەک دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەک لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، سزای ئەو سەرپێچیکارانە دەدرێت کە دەستکاری پێوەری زیرەک دەکەن.

ردەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی كارەباوە:

پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە.
وەزارەتی كارەبا، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێ دەكات.