به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زانیاری لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئاشكرا دەكات و رایده‌گه‌ێنێت, هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
له راگه‌یاندراوێكدا، رابەر محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
ده‌شڵێت، ژوورێکی عەمەلیات پێک هێندراوە بۆ رووبەروبوونەوەی نەخۆشیەکە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش دەرمانی تایبەت بەروبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە بەسەر خاوەن ئاژەڵەکان دابەشدەکرێت.