هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تاوتوێی ئه‌و رێوشوێنانه‌یان كردوه كه له‌م دواییانه‌دا حكومه‌ت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار گرتوه‌یه‌تیه‌به‌ر.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له نوسینگه‌ی نوری مالیكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و باسیان له پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی كرد، جگه له‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكومه‌ت له‌م دواییانه‌دا گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “سه‌رۆ وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه خستنه‌ڕو كه حكومه‌ت جێبه‌جێیان ده‌كات به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی به‌رزی به‌های دۆلار له‌سه‌ر بازاڕ و چینی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌ت، جگه له‌وه‌ش گۆڕانكاری گونجاو و پێویست له پێگه و شوێنه‌كان ئه‌نجامدراوه كه په‌یوه‌ندییان به دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقییه‌وه هه‌یه”.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ” له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگترین ئه‌و یاسایانه كراوه كراوه كه ده‌بێت له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن كه دیارترینیان بودجه‌ی فیدڕاڵییه، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی هاووڵاتییه‌وه”.