هادی عامری رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر ئازایانەیە و داواشی لە هەموو هێزەکان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی هەماهەنگی بکەن.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیهتی فەتح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی چەکداری ئازایانەیە و شایەنی ستایشکردنە.
وتیشی، ئەوان بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی ئەو خاڵانە دەکەن کە لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتوون و و داواشی لە هەمووان دەکەن هاوشێوەی سەدر هەنگاوبنێن بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتن و دروستبوونی فیتنە و ئاژاوە.
عامری لە راگەیەندراوەکەدا داواشی لە هەموو هێزە نیشتیمانییەکان کرد، هەماهەنگی یەکتربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە کاریگەرییەکانی قەیرانەکان و هەنگاونان بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی کە “گەل باجەکە”ی دەدات.