بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ههولێر رایگەیاند، تائێستاش هاووڵاتیەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان کردوە، بۆیە بڕیاردرا ماوەی کارکردن بەگرێبەستی کۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی تاکو مانگێكی تر تازهبكهنهوه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ههولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردووە، “سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیکەرانی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە کە بڕیاردراوە ماوەی کارکردن بەگرێبەستی کۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی تاکو ڕۆژی2022/4/15 درێژبکرێتەوە”.
ئەوەش هاتووە، هۆکاری بڕیارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا هاوڵاتیەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان کردوە و نەیانتوانیوە سەردانی هاتوچۆ بکەن بۆگواستنەوەی موڵکیەتی ئۆتۆمبێلەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ههولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، “ئەمەش دوا درێژکردنەوەیە ، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین کەلەو ماوەیە سەردان بکەن بۆڕاییکردنی مامەڵەکانیان”.