ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی چێندراودا گیراوە.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لەمیانی بەدواداچوونی مەیدانی و کۆکردنەوەی زانیاریی دروست بە هاوکاری هاووڵاتییەک، توانرا لە یەکێک لە گەڕەکە چۆڵکراوەکانی بەشی راستی پارێزگای نەینەوا دوای پێکهێنانی تیمێکی هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی فریاکەوتنی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی و بنکەی پۆلیسی خەزرەج، دەستبەسەر سێ پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و پێنج بۆمبی چێندراو و چەند مۆبایلێکدا بگیرێت کە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بوون”.
ئەوەش هاتووە، “بۆمبە دەستبەسەردا گیراوەکان لەلایەن تیمە ئەندازیارەکانەوە لە چاڵاکی خراون”.