نێچیرڤان بارزانی: دەبێت دەستوور لە عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: دەبێت دەستوور لە عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکرێت

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت دەستوور لە عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت دەستوور لە عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکرێت
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، نابێت وەک ئێستا لە عێراق “دەستوور پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم لە بەغداد لە وتارێکدا رایگەیاند، “دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت”.

لەمیانی باس لە مافی پێکهاتەکان بەپێی دەستوور سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بە شێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت”.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە روانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دووپات دەکەینەوە هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن”.

جێی باسە، رێوڕەسمەکە لەلایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکخرا و تیایدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق،( سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری) ئامادەبوون.