مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و پرسانه‌ی له میانی دیداره‌كاندا گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت تویتێكی بڵاوكرده‌وه.
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، “ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی به‌ریتانیام كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولا”.
دەشڵێت “هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی دوورمه‌ودا به‌یه‌كتره‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پشتیوانی له ئاواره و په‌نابه‌ران و هێنانه‌ئارای ئاشتی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن.