سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازی له یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كرد و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد و چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند دۆسییه‌كی دیكه‌یان كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تیش جه‌ختی له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخى سياسيى عێراق تاووتوێ كران.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە. گوتیشی هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەتایبەتی ناکۆکییەکانی پەیوەندیدار بە پرسی نەوت وگاز کە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، چونکە چارەسەرنەکردنیان، کاریگەریی خراپی لە سەر ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەبێت .
سەرۆکی حکومەت، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز خستەڕوو. لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە خەڵکی کوردستان، قوربانییەکی زۆری لە پێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە ئامادە نییە لە ژێر هیچ فشارێکدا، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی ببێت. خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە.
گۆڕانی کەشو هەواو کاریگەرییەکانی نەرێنییەکانی لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ، بایەخدان بە وزەی ژینگەدۆست و پاک و جێگرەوە و برەودان بە وەبەرهێنانی ئەمەریکی و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەلينا ڕۆمەناوسکی و ئیرڤ ھیکس كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئامادەی بوون.