مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كاتێک بڕیارێک بووه‌ بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووتانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كاتێک بڕیارێک بووه‌ بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووتانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن

مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كاتێک بڕیارێک بووه‌ بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووتانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كاتێک بڕیارێک بووه‌ بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووتانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ وته‌یه‌كی ئاراسته‌كردن و تیایدا هێڵه‌ گشتییه‌كانی ئه‌جێندای حكومه‌تی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌روه‌ری یاسا خسته‌ڕوو و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی هاوبه‌شه‌ و بڕیاره‌كانیشی هاوبه‌شن و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی حوزه‌یران 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد، پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، بریکاری وەزارەت، پارێزگارەکان، سەرپەرشتیارەکانی ئیدارە سەربەخۆکان، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆی کرد.

له‌ وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زیر و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌كان و به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانیانن و هیوادارم متمانه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانیان پێ بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای هاوبه‌شی حكومه‌ت، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ هاوبه‌شه‌ و ئه‌ركی هه‌مووانه‌ ئه‌و ئه‌جێندایه‌ وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.

مه‌سرور بارزانی وتیشی، “بۆچوونی جیاواز له‌ ریزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و له‌ گفتوگۆكاندا تاوتوێ ده‌كرێت، حكومه‌ت ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێكاره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای هاوبه‌ش”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێوه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵكن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتان ئه‌مانه‌تێكه‌ و سه‌ركه‌وتن و شكستی حكومه‌ت به‌ ره‌فتاری ئێوه‌وه‌ به‌نده‌. من رێزی هه‌موو بۆچوونێكی جیاواز ده‌گرم، به‌ڵام هه‌ر كاتێک بڕیارێک بووه‌ بڕیاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مووتانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن و سستی كردن و نه‌چنه‌ ژێر باری جێبه‌جێكردنی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی سه‌رپێچی له‌ یاسا و رێنماییه‌كان”.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشکراشیکرد، “ئێوه‌ كه‌ دێنه‌ ناو حكومه‌ت ئه‌مانه‌تێكتان له‌سه‌ر شانه‌ و به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو هاووڵاتیان و یه‌كهه‌ڵوێستی حكومه‌تیش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌رێم له‌ ناوچه‌یه‌كی نائارامدا شوێنێكی ئارامه‌ و ده‌وروبه‌ری ئێمه‌ هه‌ریه‌ک ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌ و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان زۆرجار راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی ئێمه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، له‌ بازگه‌كان ده‌وترێت كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو، رێسا و یاساكان جێبه‌جێ ناكه‌ن و سنووری كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌به‌زێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، “به‌ حوكمی پۆسته‌كه‌م و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له‌سه‌ر شانمه‌، له‌ كوردستان كه‌س له‌ ئێوه‌ ده‌ستڕۆیشتووتر نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و بیانووه‌ نابێت نه‌ خۆتان قبووڵی بكه‌ن و نه‌ كه‌س به‌سه‌ر ئێوه‌دا بیسه‌پێنێت، بوترێت ئه‌مه‌ له‌ فڵان حزبه‌ و یه‌كه‌ی سه‌ربازییه‌. هه‌موومان به‌رامبه‌ر به‌ یاسا یه‌كسانین. ئه‌ركی پۆلیس كه‌ پێم ده‌ڵێ بوه‌سته‌، من سه‌رۆکوه‌زیران بم یان هاووڵاتییه‌كی ئاسایی بم، ئه‌و كاته‌ ئه‌و پۆلیسه‌ به‌رپرسمه‌ و له‌سه‌رمه‌ رێنماییه‌كه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌م و له‌ دڵه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كه‌م.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، سه‌روه‌تی ئێمه‌ و گه‌وره‌ی ئێمه‌ هاووڵاتییه‌. به‌جددی ده‌بێت خزمه‌تكاری هاووڵاتی خۆمان بین. ده‌بێت رازی بكه‌ین، هاووڵاتی ده‌زانێت شتێک پێت نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر بۆی روون بكه‌یته‌وه‌، تێده‌گات، به‌ڵام به‌ لووتبه‌رزی و قسه‌نه‌كردن و بێ باكی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتی واده‌كات لێت زویر بێت. رێز له‌ خه‌ڵک بگریت، خه‌ڵک خاوه‌ن رێزه‌ و رێزت لێ ده‌گرێته‌وه‌ و لای گه‌وره‌ ده‌بێت و ئێوه‌ به‌رپرسن و ده‌توانن ئه‌و شانازییه‌ بۆ خۆتان به‌ده‌ست بهێنن.

له‌ باره‌ی ده‌ستگیرنه‌كردنی تاوانبارانیشه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تاوان ده‌كات تاوانباره‌ و ئیشی ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاوانبار له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دووربخه‌نه‌وه‌. سستی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ تاوانبار سته‌م كردنه‌ له‌ خه‌ڵكی تاوانلێكراو. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئێوه‌ رێگه‌ بده‌ن، كه‌سێك تاوان بكات و پێی وابێت حكومه‌تێک نییه‌ بیوه‌ستێنێت، ئه‌ركی ئێوه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و تاوانباره‌ بوه‌ستێنن و ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی قورسه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شانی ئێوه‌.

له‌باره‌ی تاوانبارانیشه‌وه‌ وتی، “ئه‌و تاوانانه‌ هه‌رچۆن بن، ئه‌وه‌ی چه‌ک به‌كارده‌هێنێت و ئه‌وه‌ی به‌ شه‌ق و زللـه‌ له‌ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌دات و ئه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت به‌كارده‌هێنێـت و ئه‌وانه‌ی مادده‌ی كحوولی و جگه‌ره‌ به‌ منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌فرۆشن، هه‌مووی تاوانه‌، نابێت خه‌ڵک به‌ جۆرێک ره‌فتار بكات، گوایه‌ ئازاده‌، ئازادی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كه‌یته‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک. ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر مافی خه‌ڵک ده‌بێت رێگری لێ بكرێت.