مستەفا کازمی و عەمار حەکیم تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن

مستەفا کازمی و عەمار حەکیم تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مستەفا کازمی و عەمار حەکیم تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبوونەوە و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی کاری لەپێشینە بۆ قۆناغی داهاتوو کرد.

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و سەرکەوتنی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و کاندیدی سەرۆکوەزیران کردووە.

ئەوەش هاتووە، رۆڵی حکومەتی ئێستای عێراق بەرز دەنرخێنن لە هێورکردنەوەی دۆخی وڵات و رزگارکردنی عێراق لە چەندین قۆناغی سەخت، هەروەها کارێکی باشیش کراوە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکەی جیهان.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەڵێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستمی سیاسی لە عێراق بریتییە لە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و گواستنەوەی بەرپرسیاریەتی لە تیمێکەوە بۆ تیمێکی دیکە، داواش لە دەکات سود لە ئەزموونی بەرپرسانی پێشوو وەربگیرێت بۆ دیاریکردنی کاری لەپێشینە و چۆنییەتی بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی زیاتری هەلی کار.