لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش 7 کەس کوژراون
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش 7 کەس کوژراون

لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش 7 کەس کوژراون

شەوی رابردو لە ئەنجامی زنجیرە هێرشی چەکدارانی داعش لە بەغداد، دیالە، سەلاحەدین و کەرکوک 7 کەس کوژران و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش 7 کەس کوژراون
0

لایک

شەوی رابردو لە ئەنجامی زنجیرە هێرشی چەکدارانی داعش لە بەغداد، دیالە، سەلاحەدین و کەرکوک 7 کەس کوژران و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-07-2022، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر گوندی سەلام عەنبگە لە سنووری دیالە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون کە شەش لە بریندارەکان ئەندامانی یەک خێزانن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەکانی خالس و سەلام دوو هێرشی دیکەیان هێناوە و لە ئەنجامدا 3 کەس کوژراون.

پۆلیسی سەلاحەدینیش رایگەیاند، توانیویانە دوو هێرشی چەکدارانی داعش لە سنووری سامەڕا و چیای مکحول تێکبشکێنن کە شەوی رابردوو ئەنجامیان داوەتەسەر چەکدارانی سەرایا سەلام و لە ئەنجامدا 2 چەکداری سەرایا سەلام کوژراون و 3ـی دیکەش برینداربوون، هەروەها 2 چەکداری داعشیش کوژراون.

هاوکات، هێزەکانی حەشدی شەعبیش لە چیای مکحول هێرشێکی داعشیان تێکشکاندووە و چەکدارێکیشیان لە تیرۆریستان کوشتووە.

لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەی چەکدارانی داعش لە سنووری داقووق و رەشاد بۆسەر پۆلیسی فیدڕاڵی، پۆلیسێک کوژراوە و 2 کەسی دیکەش برینداربوون.