درەنگانی شەوی رابردوو، لێژنەی سەرپەرشتیاری (نوێژی هەینی یەکگرتوویی) کە لەلایەن موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پێشنیاز کرابوو لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد کۆبوونەوە.
لێژنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لێژنەی پێکهێنراو لەلایەن موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە تایبەتن بە نوێژی هەینی یەکگرتوویی کە بڕیارە لە 15ـی زیلحیجە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوە و لەمیانی کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی کار و ئامادەکارییەکان کرا بۆ ئەو رۆژە”.
ئەوەشی هاتووە، “لە کۆبوونەوەی ئامادەکارییەکاندا هەریەک لە ئەندامانی لێژنەکە (ئیبراهیم جابری، حاکم زاملی و حاجی ئەبو مستەفا حەمیداوی) لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە گرنگی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی یەکگرتوویی و یارمەتی هاوبەش سەبارەت بە هەردوو لایەنی هەواڵگری و ئەمنیی تاوتوێکرا”.
لە بەرامبەردا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاندووە، “ئامادەکاریی تەواویان هەیە بۆ هەماهەنگی و یارمەتی هاوبەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی نوێژخوێنانی بەشداربوو لە پڕۆسەکەدا”.