عەمار حەکیم: بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عەمار حەکیم: بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق ناکەین

عەمار حەکیم: بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق ناکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عەمار حەکیم: بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق ناکەین
0

لایک

سەرۆکی رەوتی حیکمە جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، کە ره‌وته‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار نابێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوودانی سه‌ردانی حه‌كیمی كردووە و له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ دووپاتیكردووەته‌وه‌، پێویسته‌ تیمی حكومه‌تی داهاتوودا یه‌كگرتوو بێت و له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاک و شاره‌زا له‌ ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن.

هەر لەمیانی دیدارەکەدا جه‌خت له‌ گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كان كراوەته‌وه‌، کە پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری بێت و له‌ئاست پێویستییه‌كانی هاووڵاتییاندا بێت و گرنگی به‌ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو بدات، هەروەها پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری عێراق بکات.