شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەیەکی درێژ دادەخرێت

شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەیەکی درێژ دادەخرێت

شەقامی (60) مەتری نزیک سایلۆی کۆنی هەولێر بەهۆی گەیشتنی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی داده‌خرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەیەکی درێژ دادەخرێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر(ئەربیل) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی گەیشتنی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر شەقامی (60) مەتری نزیک سایلۆی کۆنی هەولێر، له‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه‌ 2ی ئابی 2022 تا ماوەی یەک مانگ دیوی ناوەوەی شەقامه‌كه‌ داده‌خرێت.

هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشی ئاشکراکردووە، شه‌قامی (60) مەتری، ئەو بەشەی دەکەوێتە نێوان سێڕیانی “لەیلا قاسم” و سێڕیانی دارایی بە تەواوی دادەخرێت.

جێی باسە، لەو ماوەیەدا شوفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆی جێگره‌وه‌، شەقامی (30) مەتری و شەقامی ناو گەڕەکی کوردستان و شەقامە لاوەکییەکانی ناو گەڕەکی سایلۆ بەکاربێنن.