سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 124ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەگەری کوردی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 124ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەگەری کوردی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 124ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەگەری کوردی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنوسان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 124ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەگەری کوردی بڵاوکردەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی 124ـەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی ‘کوردستان’ و 24ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنوسان ئاڕاستەی رۆژنامەوانان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و يادى سەد و بیست و چواره‌مين ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ‏‏ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان ـ ى میر میقداد ميتحه‌ت بەدرخان، هه‌روه‌ها بیست و ‏‏چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، له‌ هه‌موو ‏‏ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ‏ده‌خوازم.‏

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و شكۆوه‌ يادى ته‌واوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى كوردستان‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ‏له‌ ‏هه‌موو قۆناغه‌كاندا، خزمه‌تيان به‌ كايه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردستان كردووه‌ و سه‌رده‌مى ‏شۆڕش ‏و دواى ئازادييش، به‌ كارامه‌يى و پيشه‌يى، ئه‌ركى خۆيان ڕاپه‌ڕاندووه‌ و ‏هه‌ندێكيشيان له‌م ‏پێناوه‌دا سه‌ريان نايه‌وه‌ و گيانيان سپارد.‏

له‌م‌ بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له‌ هه‌ڵوێستى پشتگيريمان له‌ ديموكراسى، ئازادييه‌كان، ئازاديى ‏ڕۆژنامه‌گه‌رى و ‏ڕاده‌ربڕين، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ريى ياسا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه كۆڵه‌كه‌ى‌ ‏سه‌ره‌كيى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و پێشكه‌وتوون‌ و گه‌لى ‏كوردستان له‌پێناوياندا خه‌بات و ‏تێكۆشانى كردووه‌ و خوێن و گيانى بۆ كردووه‌ته‌ قوربانى، بۆيه‌ ‏هه‌رگيز ده‌ستبه‌رداريان ‏نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك پارێزه‌ريان ده‌بين.‏

هه‌ر له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ بايه‌خ و گرنگيى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان ‏ده‌كه‌ينه‌وه‌ ‏كه‌ هه‌ميشه‌ ڕه‌چاوى كارامه‌يى و پيشه‌ييبوون بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ركه‌كه‌يان به‌رپرسانه‌ و ‏‏به‌ دروستى ڕاپه‌ڕێنن، به‌ ويژدانه‌وه‌ ڕاستييه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌يه‌نن، به‌رژه‌وه‌نديى ‏باڵاى ‏وڵات بخه‌نه‌ سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌، به‌ ڕه‌خنه‌ى بنياتنه‌ر و تێبينى و سه‌رنجتان، ‏هاوكار و ‏يارمه‌تيده‌رى داموده‌زگا و دامه‌زرا‌وه‌ نيشتمانييه‌كان بن، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و ‏‏باشتركردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان.‏

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/4/22 ‏