سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی به سه‌ردانێكی فەرمی گه‌یشته به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و بڕیاره دوای به‌غداد سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات.
وا بڕیارە له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، میلۆنی له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
هەروەها بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سەربازەکانی ئیتاڵیا سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
دوای دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی سەردانی هەولێر دەکات.