حه‌سه‌ن عه‌زاری، سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، “بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماندمان په‌یوه‌ستی پۆست و پله و پایه نین و هه‌لی زێڕینمان به كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكاندا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنینن”.
حه‌سه‌ن عه‌زاری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد، “هه‌لی زێڕینمان خسته به‌رده‌م كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكان، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه”.
سەرۆکی کوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران راشیگه‌یاند، “به‌رده‌وامین له چاكسازی و ناكۆكییه‌كانمان ته‌نیا له پێناو چاكسازییه، نه‌وه‌ك له پێناو ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ت و سامان”.
وتیشی “گرنگترین پایه‌كانی چاكسازی، پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانییه، دوور له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، كه زیانی به عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌یاندووه”.