سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له شاری هه‌ولێر به‌شداریی پرسه‌ی هه‌ردوو مامۆستای شه‌هیدی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرد كه دوێنێ به‌ده‌ستی گه‌نجێک شه‌هیدكرابوون.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له مزگه‌وتی سه‌واف به‌شداریی له پرسه‌ی مامۆستایانی شه‌هید د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حه‌مه‌خان كرد و هیوای خواست خوای مه‌زن به به‌هه‌شتیان شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ر له به‌شداریكردنی له پرسه‌كه، له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی هایتێكس له هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه كوژرانی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین زۆر دڵگرانی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌م جۆره تاوانانه بهێنرێت. هیواشی خواستبوو كه یاسا توندترین سزای تاوانباره‌كه بدات.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌م گه‌نجێك كه قوتابی زانكۆی سۆران بوو، له‌نێو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هێرشی كرده سه‌ر د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلیژی یاسا و ڕامیاری و به 5 فیشه‌ك برینداری كرد و دوای گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌ر له‌نێو زانكۆ كارمه‌ندێكی زانكۆكه‌شی بریندار كردبوو، دواتریش هه‌ڵیكوتابووه سه‌ر ماڵی د. ئیدریس حه‌مه‌خان كه مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بوو و به‌چه‌ند فیشه‌كێك ئه‌ویشی كوشت، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا.