ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئاشكرای ده‌كات، خۆسه‌پاندن و پشكپشكێنه زیان به حكومه‌تی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ره‌حیم عه‌بودی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی لێهاتووی و به‌هره و خزمه‌تگوزاریی ده‌بێت.
عه‌بودی ئەوەشی ئاشکراکرد، “پشتبه‌ستن به سیستمی پشكپشكێنه و دیاریكردنی كاندید له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی محەمەد شیاع سوودانی خزمه‌ت به حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات، به‌جۆرێک سه‌پاندنی هه‌ر بیروڕایه‌ک به‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ‌دا زیان به تیمی حكومه‌ت و ئه‌و هێزانه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه پشتیوانی لێده‌كه‌ن”.
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممە 22/10/2022، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.