ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستوور كه ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراقی له‌سه‌ره، شێوازه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكردوه.
ئەمرۆ سێشەممە له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاویكرده‌وه، عێراق وڵاتێكی ده‌ستورییه و سیستمه سیاسیه‌كه‌ی و میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ندانه‌ن كه له ده‌ستوری ساڵی 2005ی كۆماری عێراقدا دانراون.
باس لەوەش کراوە، هه‌ڵبژاردنی سیستەمه سیاسیه‌كه‌ش له‌سه‌ر خواستی گه‌لی عێراق بووه و به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ی كه له ده‌ستووردا هاتووه چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان ته‌نها به‌پێی ده‌ستور ده‌كرێن.
ئەنجومەنی دادوەری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هیچ كه‌سێك، چ دادوه‌ری و یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، ناتوانێت چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی گه‌مارۆی سیاسی بسه‌پێنێت، جگه له به‌نده‌كانی ده‌ستوور، بۆیه میكانیزمه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌قی ماده‌ی 64ی ده‌ستور سنورداركراون كه پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌ویش به دوو بژارده ده‌بێت و سێیه‌م بونی نییه، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، دووه‌میشیان داواكاری سه‌رۆكوه‌زیران و به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆككۆمار په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”.
راشگەیەندراوە، “له‌م ده‌قه‌ی ده‌ستوردا ئاشكرایه كه هیچ لایه‌نێكی دیكه به لایه‌نی دادوه‌ریشه‌وه له ڕووی ده‌ستورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نییه، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و یاسایی بۆ ئه‌م ڕێكارانه له‌ئارادا نیین”.