روونكردنەوەيەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • روونكردنەوەيەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە

روونكردنەوەيەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە

وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هەرێم، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوه‌ گوایە بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەست بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتیدا گیراوه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
روونكردنەوەيەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هەرێم، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوه‌ گوایە بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەست بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتیدا گیراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستپێكراوه‌ هۆکارەکەی سیاسییە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە.
کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.
بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
14ی ئایاری 2022