رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر برینداری لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر برینداری لێدەکەوێتەوە

رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر برینداری لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر برینداری لێدەکەوێتەوە
0

لایک

شەوت رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر(ئەربیل)-کەرکوک رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێل رویدا و لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون، هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، “تیژڕۆیی لەکەشی باراناوی کارەسات دروست دەکات”.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 7:00ی شەو لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکوک لەنزیک گوندی قەرەچناغە روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پیکابێکی دەبڵ کە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە سایدی بەرامبەر کە سایدی چوونە بۆ کەرکوک و خۆی کێشا بە چوار ئۆتۆمبێل، لە دەرەنجامی رووداوەکەش 7 کەس بریندار بوون و زیانی ماددیش بەر 5 ئۆتۆمبێل کەوت.