دەرگای دامەزراندن کرایەوە.. لە هەر پارێزگایەکدا هەزار کەس دادەمەزرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەرگای دامەزراندن کرایەوە.. لە هەر پارێزگایەکدا هەزار کەس دادەمەزرێت

دەرگای دامەزراندن کرایەوە.. لە هەر پارێزگایەکدا هەزار کەس دادەمەزرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دەرگای دامەزراندن کرایەوە.. لە هەر پارێزگایەکدا هەزار کەس دادەمەزرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق گشتاندنێکی بۆ بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان ناردووە لەپێناو واژووکردنی گرێبەست بۆ دەرچووانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆم بۆ کاکردن لە دامودەزگاکانی پارێزگا و کارگێریی.

لە گشتاندنێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە هەزار هەڵی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس و دبلۆم بە شێوەی گرێبەست لە پارێزگاکان دەرەخسێندرێت بۆ ماوەی 3 ساڵ.

هاوکات دامەزراندنەکە بەپێی پێویستیی دامودەزگاکانی حکومەت دەبێت و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانی عێراق ناگرێتەوە.

شایەنی باسە ئاماژە بەوەشدراوە کە مووچەی مانگانەی گرێبەستەکان 300 هەزار دینار دەبێت و بۆ ماوەی 3 ساڵ مەشق دەدرێن.