دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی حەلبووسی دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی حەلبووسی دەستیپێکرد

دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی حەلبووسی دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی حەلبووسی دەستیپێکرد
0

لایک

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دانیشتنی ژمارە “4”ـی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەبەشداری 202 ئەندام پەرلەمان دەستیپێکرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ شەممە 26-03-2022، دانیشتنی ژمارە ‘4’ـی وەرزی یاسادانان لە ساڵی یەکەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردان بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد”.

ئەوەش هاتووە، 202 ئەندام پەرلەمان لەنێو هۆڵی پەرلەمان ئامادەبوون و بەمشێوەیە دابەشبوونەتە سەر فراکسیۆنەکان: (75 ئەندام لە فراکسیۆنی سەدر، 61 ئەندام لە هاوپەیمانی سیادە، 31 ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان، 17 ئەندامی سەربەخۆ و 9 ئەندامی نەوەی نوێ).