بە تۆمەتی “دەستوەردان و زیانگەیاندن” بە دادگە و لەسەر بنەمای سکاڵایەکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگەی کەرخ بانگ دەکرێت و داوای لێدەکرێت لە بەردەم دادگەکە ئامادەبێت.
سکاڵاکەی دادگەی فیدراڵی “بەهۆى زیانگەیاندن بە سەربەخۆیی دەسەڵاتى دادوەرى و دەستوەردان بووە لە کارى دادگەى باڵاى فیدراڵى و پێشێلکردنى بڕیارەکانى بووە بە پێچەوانەى دەستوور و یاسا لە دواى ئەوەى لە 25ـى کانوونى دووەمى 2023 دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیارێکى دەرکردووە”.
بەگوێرەی ئەو ماددەیەی کە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پێ بانگ کراوە، سزای تاکو سێ ساڵ زیندانی تێدایە.
دادگەی کەرخ ئەم بڕیارەی بەگوێرەی ماددەی (229)ـی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ـی ساڵی 1969 داوە.