سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی گۆڕینی فەوجە سەربازییەکانی نێوان بەغداد و کەرکوک-ی دەرکردووە و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ هێزێک ده‌چێته كه‌ركوک.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی راگه‌یاندووه، “مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فرمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی سێی هێزه تایبه‌ته‌كانی له قه‌زای تاجی بۆ پارێزگای كه‌ركوک دەركردووه و لیوای 61ی لە فه‌وجی سێ له كه‌ركوكه‌وه ده‌برێته ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غداد”.
ئاڵوگۆڕکردن به شوێنی ئه‌و هێزه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ده‌پارێزن له‌كاتێكدایه، مانگی ئابی ئەمساڵ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌مانگی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان تۆمه‌تباركران بەوەی کە نەیانتوانیوە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.