بەغداد.. کچێکی سەماکار لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. کچێکی سەماکار لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت

بەغداد.. کچێکی سەماکار لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەغداد.. کچێکی سەماکار لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کچێکی سەماکار لە ناوچەی دۆرەی بەغداد لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت.

ئاژانسی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدادی پایتەخت رایگەیاند، “کچێک کە کاری سەماکاری کردووە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی بەغداد، بەیانی ئەمڕۆ لە گەرەگی (حي الشرطة) لە ناوچەی دۆرە لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە و دواتریش چەند فیشەکێکی پێوەناوە”.

ئەوەش هاتووە، کچەکە لە یانەیەکی شەوانەی بەغداد کاری سەماکاری کردووە و بەمهۆیەوە ماوەیەکە لە ماڵەوەیان جیابووەتەوە و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە شوققەیەکدا ژیان بەسەر دەبەن.

جێی باسە، دوای کوشتنی خوشکەکەی، برا بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار رایکردووە.