بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد

بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق خرایە بەرباس.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27-02-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد.
هاوکات لە دیدارەکەدا هەردوولا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان کرد بەتایبەتی پرسی هێرشە مووشەکییەکەی کە دوا بەدوای هەماهەنگییەکان دەستکەوتی باش بەدەستهاتووە.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە باس لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا.
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و شاری کەرکوک کرد و رایگەیاند، “ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی ونادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت”.
لەلایەکی دیکەوە دانوستانەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو.