ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، “دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانمان نییە”.
دوای ئەوەی موقەتدا سەدر داوای لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق کرد پەرلەمانی عێڕاق هەڵبوەشێنێتەوە، ئەنجومەنەکە ئاشکرایکرد، دەسەڵاتی ئەوەیان نییە پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، داواشیکرد دادگا تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکەن و لەمبارەیەوە ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، “بەهەمان دووری لەگەڵ هەموو لایەنەکان وەستاوین”.
جێی باسە، 11ـی ئابی 2022، موقتەدا سەدر واددەی هەفتەیەکی بۆ ئەنجومەنی دادوەری دیاریکردبوو کە دوا وتەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رابگەیەنێت.