بریار وایە ئەمڕۆ شەممە 28ـی 5ـی 2022، دیداری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت، دیدارەکە بۆ رێکخستنەوەی نێوخۆیی حیزب و کاری تیمەکانی لە حکومەت و پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
لە دیدارەکەدا 12 هەزار کەس بەشدار دەبێت و راپۆرتی لێژنەکان دەخوێندرێتەوە و لەماوەی دوو رۆژدا کەسانی شارەزا و پسپۆر قسە لەسەر راپۆرتەکان دەکەن. دواجار هەموو نووسراوەکان دەکرێنە نامیلکە و وەکو مانیفێستی ژمارە دوو پێشکەش دەکرێن.
پێشتر كۆنفرانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك و هەولێر و كەركوك و گەرمیان و هەڵەبجە وشارەزوور و راپەرین و بەغداو خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیار و رەخنەكانە بەڕێوەچوو.
چاوەڕوانی دەکرێت لەم جارەی دیداری یەکێتیدا گۆڕانکاری بکرێت و ببێتە نێوەندگیر لە نێوان کۆنگرە و پلینیۆم.