دیپلۆماتکارێکی ئێرانی نزیک لە سوپای پاسداران رایگەیاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) “سه‌ره‌تایه”.
سه‌ید محه‌مه‌د مه‌ره‌ندی، كه راوێژكاری پاسداران بووه بۆ شاندی دانووستانكاری ئێران بۆ رێككه‌وتنی ناووكی (2015) ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه بۆ سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) دووباره بكرێته‌وه و په‌لاماره‌كه‌ی به “ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌ك” وه‌سفكردووه.
هاوکات بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم راگەیاندووە کە لە هێرشەکەی شەوی رابردوو مووشەکی بالیستی جۆری فاتح-110 بەکارهێندراوە.
كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی رابردوو، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر (ئەربیل).
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت