ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم کۆدەبێتەوە، باس لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکات.
حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11ـی ئایاری 2022، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.”
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
– رەشنووسی پڕۆژەیاسایەک لەبارەی (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق).
– خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان – عێراق.