وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاندوە، کورسی کۆتا مافی سەرجەم پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینی هەرێمی کوردستانە و بە یاسا رێکخراوە و رووکەشێکی جوانی دیموکراسیەتە.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە راگەیەندراوێکیدا لەبارەی کورسی کۆتای پەرلەمان کە تایبەتە بە پێکهاتەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، “کورسی کۆتا مافی سەرجەم پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینی هەرێمی کوردستانە و بە یاسا رێکخراوە و رووکەشێکی جوانی دیموکراسیەتە”.
هاوکات ئایدن مەعروف هۆشداری داوەتە لایەنەکان لەبارەی گۆرانکاری لە کورسی کۆتا و رایگەیاندوە، “دەست بردن بۆ کورسی کۆتا و بەکارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ یەکناگرێتەوە. داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین ململانێکانی خۆیان لە کورسی کۆتا بەدووربگرن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت