ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار کرا، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.