محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی فالح کازم زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە عەلی فالح کازم زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوان هەموو لایەنە نیشتمانییەکان و کارکردن بە ڕۆحی بەرپرسیارێتی و هاوبەشی کرایەوە، بە مەبەستی هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و خاوەن لێهاتوویی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و تەحەددییەکان بێت.
ئاماژە بەوەشکرا، سوودانی پەرۆشی خۆی نیشان دا بۆ پاڵپشتیکردنی زەیدی بە مەبەستی سەرخستنی ئەرکەکەی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چەسپاندنی پرەنسیپی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بەپێی میکانیزمە دەستووری و دیموکراسییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی زیاتری هەموو لایەنەکان هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا.