محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له دژی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی بڕیارێكیش، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی، به “هێرشی تیرۆرستی” هه‌ژمارده‌كرێت.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕۆژی دووشەمە سه‌رۆكایه‌تی سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی له ساڵی ٢٠٢٦ـی كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارودۆخی ئه‌منی گشتی وڵات تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رنامه‌ی كاردا بوون، له‌به‌رچاو گیران، بڕیار و ڕاسپارده‌ی پێویستیان له‌باره‌وه ده‌ركرا، له‌وانه‌ش ڕاپۆرتی چاودێریكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی تیرۆر، هاورده‌كردنی سیستمی دژه فڕۆكه.
ڕوونیشیكرده‌وه، “ئاماده‌بوان باسیان له پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان و ئاڵنگاری ئه‌منی و سیاسی و ئابووری و پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕێگه‌ی ڕێوشوێنی پێویست له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و ئیداری و دیپلۆماسی كرد”.
به‌وته‌ی سه‌باح نو‌عمان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دوپاتیكردوه‌ته‌وه “مافی عێراقه به‌رگری له‌خۆی بكات و ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكیش بكات بۆ به‌ئامانجگرتن یان به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی”، له‌ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی گرنگ جه‌ختیان له‌سه‌ركرایه‌وه، له‌وانه ڕێوشوێنی ئه‌منی و سه‌ربازی، سنورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا “ڕێوشوێنی ئه‌منی و سه‌ربازی و یاسایی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ له خاكی عێراقه‌وه، یان هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا كارده‌كات، له هه‌مانكاتدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه به‌بێ جیاوازی، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق كرا”.
سه‌باره‌ت به ڕێكاره كارگێڕییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا “لایه‌نه‌كانی سه‌رپێچیكار یان ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كاره نایاساییه‌كاندا هه‌یه، له كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان بكرێت”.
سه‌باره‌ت به پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئاشكرایكردوه، “هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان قبوڵكراو نییه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ڕێوشوێنی سه‌ربازی و ئه‌منی و یاسایی و ئیداریی پته‌و به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و شكۆی داموده‌زگاكانی”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی باسی له‌وه‌كردوه، “پاراستنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و ڕێوشوێنی پێشوه‌خته هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كگرتنی نێوان كاری ئه‌منی و ئیداری و دیپلۆماسی، پێویستییه‌كی نیشتمانیه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی ئابووری و پاراستنی پێگه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی عێراق”.
له پاشخانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دوپاتیكرده‌وه، “ئامانجكردنی وڵاتانی دراوسێ له خاكی عێراقه‌وه به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی داده‌نرێت و ئه‌م وه‌سفه‌ش بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌گونجێت كه نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان بكاته ئامانج كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن”.